هەردوو بەرێوبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ و بەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی لەگەڵ کۆمپانیای گرنگ کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام دا


2018-11-21

هەردوو بەرێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی و بەڕێوبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ لەگەڵ کۆمپانیای گرنگ کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام دا

 

بە مەبەستی بەدواداچوون و گفتوگۆکردن لەسەر هەندێک خاڵی گرنگ سەبارەت بە پڕؤژەی بە سیستەمکردنی کۆکردنەوەی کرێی ئاوی زۆنی(٢ ) ی پارێزگای سلێمانی، هەردوو بەرێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی و بەڕێوبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ لەگەڵ کۆمپانیای گرنگ کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام دا کە ئاماژەبە بەراوردکردنی ژمارەی هاوبەش لە نێوان کۆمپانیا و بەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی هەڵسەنگاندنی کاری ڕووپێوی و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەو کێشانەی ڕووبەڕووی کۆمپانیا دەبێتەوە بە هاوبەش لەگەڵ بەشی داهاتی بەڕێوبەڕایەتی ئاوی سلێمانی ، وە باس لە خستنەڕووی هەندێک کێشە لەلایەن کۆمپانیاوە وەکو (کێشەی ئاوی ئەو شوێنانەی کە بیری ئاوی هەیە ، هەندێک شوێن لە ناو بازاڕ کە پێشتر هاوبەشیان هەبووە و ئێستا بووە بە گەراج یان مەخزەن ، کێشەی سیتیەکان) وە هەروەها بەسەرکردنەوەی لیژنە بۆ بەشەکانی کۆمپانیای گرنگ و گفتوگۆکردن لەگەڵ کارمەندانی کۆمپانیا بۆ زانینی چۆنیەتی ئەنجامدانی ئەرکەکانیان وە هەروەها سەردانی مەیدانی بۆ زانینی چۆنیەتی کاری ڕووپێوی بۆ ناو شار و دەووروبەری شار لە لایان لیژنەی باڵاوە